حكومەت سەبارەت بە چەكی بێ مۆڵەت بڕیاریدا



وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی لەماڵەوە هەبێت پێویستە بە زووترین كات سەردانی بنكەی پۆلیس بكات بۆ تۆماركردنی چەكەكەی.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لەدوای پشووەكانی سەری ساڵ، پێویستە هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی لە ماڵەوە هەیە سەردانی بنكەكانی پۆلیس بكات بۆ تۆماركردنی.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەكات هەر كەسێك چەكی (تەنیا چەكی ئاگرین: واتا دەمانچە و كلاشینكۆف) لە ماڵەوە هەیە و كارمەندی هێزە ئەمنییەكان نییە، لە دوای پشووی سەری ساڵ بە زووترین كات سەردانی یەكێك لەو بنكانەی خوارەوە بكات بۆ تۆماركردنی چەكەكەی.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ئمژەی بەوەكردووە، كاتێك هاووڵاتییەك چەكە بێ مۆڵەتەكەی تۆماردەكات، لەلایەن حكومەتەوە دەستی بەسەردا ناگیرێت، بەڵكو لەگەڵ خۆی دەیباتەوە و تەنیا لەسەر ناوی تۆماردەكرێت،  بەڵام مافی هەڵگرتنی نابێت تا مۆڵەتی چەك هەڵگرتن بەدەست دەهێنێت و ئەگەر تەنیا لەماڵەوە بیپارێزێت رووبەرووی هیچ لێپرسینەوەیەك نابێت.



PM:09:04:27/12/2022