ئیحسان یاسیری جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند" بانکی ناوەندی لە هەفتەی رابردووەوە چەند هەنگاوێکی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی دۆلار، لە ڕۆژانی ئایندەشدا بەپێی پێویست دۆلار دەخەینە بازاڕەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی ناوهندی رێنمای دەداتە ژمارەیەک بانک کە هەڵبژێردراون، بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا كاربكهن، بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی هەیە بۆ مەبەستی گەشتکردن بۆ دهرهوهی وڵات.
لە بەردەوامی قسەکانیدا یاسیری جەختیشیکردەوە، دیناری عێراقی بە فراوانی لە بانکەکان و لە خەزێنەی بانکی ناوەندیدا دەستدەکەوێت.