بە زۆرینەی دەنگ متمانە بە کابینە وزارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆ بەخشرا، بەوەش ناتانیاهۆ بۆ سێیەم جار بووەوە بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی.
ئەمڕۆ پەرلەمانی ئیسرائیل دانیشتنی متمانەدانی بە کابینە وزارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆ ئەنجامدا و لە کۆی ١٢٠ دەنگ توانی ٦٠ دەنگی بەڵێ بەدەستبهێنێت و بەوەش بۆ سێیەم جار وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی هەڵبژێردرایەوە.
کابینەی نوێی ئیسرائیل لە هاوپەیمانی نێوان پارتی لیکۆد بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ و ژمارەیەک پارتی دیکەی ڕاستڕەو پێکهێنرا و بە ڕاستڕەوترین حکومەت لە مێژووی ئیسرائیل دادەنرێت.