دیارترین کەسایەتییە میدیاییەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ شەممە باربارا واڵتەرز یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە میدیاییەکانی ئەمریکا لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی تۆڕی هەواڵی ئەمریکی ئەی بی سی، ئەمڕۆ شەممە باربارا واڵتەرز، کە یەکێک بوو لە دیارترین ژنە میدیاییەکانی وڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

باربارا واڵتەرز یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دێرینەکان کە بە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا و هاوسەرەکانیان ناسرابوو، کە دیارترینیان چاوپێکەوتنی بوو لەگەڵ سەدام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، موعەمەر قەزافی، سەرۆکی کۆچکردووی لیبیا، مارگریت تاچەر، سەرۆک وەزیرانی کۆچکردووی بەریتانیا و مێناخم بیگین، سەرۆک وەزیرانی کۆچکردووی ئیسرائیل.

بەڵام گفتوگۆکانی لەگەڵ فیدڵ کاسترۆی سەرۆکی کۆچکردووی کوبا یەکێکە لە دیارترین وێستگە میدیاییەکانی، بە تایبەت کە لە ژێر ڕۆشنای ئەو گرژییە گەورەیەی نێوان واشنتۆن و هاڤانا لە کۆتایی حەفتاکاندا چاوی پێی کەوتووە، کە لەو ماوەیەدا ڕێگەی پێدراوە شوێن کاسترۆ بکەوێت لە چالاکییە جیاوازەکانیدا، کە لە میدیاکانی ئەمریکادا بە کارێکی ڕۆژنامەوانی گرنگ دادەنرا.

واڵتەرز لە ساڵی ١٩٥٢ لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی (ئەمڕۆ) دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە ساڵی ١٩٧٦ بەرنامەیەکی پێشکەشکرد کە ناوی خۆی لەسەر شێوازی قسەکردنە بەناوبانگەکانی ئەمریکایە. 

باربارا یەکەم ژن بوو کە وەک هاوبەشی پێشکەشکاری بەرنامەیەکی ئێوارە لە تۆڕێکی هەواڵی ئەمریکیدا کاری دەکرد. 

واڵتەرز لە ساڵی ٢٠١٤ خانەنشینبوونی خۆی لە تەلەفزیۆن ڕاگەیاند، کاتێک کۆتایی بە پێشکەشکردنی بەرنامەی (The View و بولیتینی هەواڵ بۆ کەناڵی ABC)ی ئەمریکی هێنا.


AM:10:09:31/12/2022