ئاشکراکردنی وادەی ڕووبەڕووبوونەوەی میسی و ڕۆناڵدۆ لە سعودیە

پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەسعودیە  لەبەردەم تێکەڵەیەک لە ئەستێرەکانی یانەکانی ئەلهیلال و ئەلنەسری سعودی یاری دەکات.

 ڕۆژنامەنووسی مەغریبی ئەشرەف بن ئەیاد ڕایگەیاند کە یارییەکە لە 19ی 1 ئەنجام دەدرێت و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە پاریس سانجێرمان ئەو یانەیە کە دەیەوێت یارییەکە لەم بەروارەدا ئەنجام بدات، لە کاتێکدا شانشینی سعودیە پێشتر دەبێت لە ماوەی نێوان 11 بۆ 15ی 1، بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا بە بەشداریکردنی ڕیاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە، ڤالێنسیا و ڕیال بیتیس بکات.

 یارییەکە لەلایەن هاندەرانی مێسی و ڕۆناڵدۆوە بینەری دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو ململانێیە گەورەیەی نێوان ئەو دوو یاریزانە لەماوەی چەندین ساڵدا، لە کاتێکدا یانەی نەسر گرێبەستی ئەو ئەستێرە پورتوگالییەی ڕاگەیاند بە گرێبەستێکی پێوانەیی بە بڕی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر  وەرزێژ.

 یانەی نەسر لە پلەی دووەمی خولی  سعودیدایە و بە 23 خاڵ لە دوای یانەی شەبابی پێشەنگەوەیە بە 25 خاڵ، ئەلهیلالیش لە پلەی چوارەمدایە و خاوەنی 21 خاڵە.

 پاریس سانجێرمانیش پێشەنگی خولی فەرەنسی گرتووە ڕیزبەندی خولەکە بە 44 خاڵ و 7 خاڵ لە نزیکترین  یانەوە دوورە کە، لانسە بە 37 خاڵ.


PM:01:18:31/12/2022