( سپی میدیا ) پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هاوڵاتیان دەکات


بەبۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠٢٣ زاینیەوە لە کانگای دڵمانەوە ئاواتە خوازین هاوڵاتیانی باشوری کوردستان و کوردستانی گەورە و گەلانی ناوچەکە لە ئاشتی و ئارامیدا بژین.

ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی نموونەیی و خۆش نەبوو بۆ خەڵکی کوردستان و، لە رووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە ساڵێكی پڕکێشەو ناخۆشی و وشکە ساڵی بوو، هیوادارم لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ئەم خەمە گەورانە گەر بە تەواوی کۆتایشیان نەیەت، لەسەرشانی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان کەمببنەوە.

ئەم دۆخەی کوردستان لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەخوازێت کە بەرپرسانە لەگەڵ کێشە و پێشهاتەکاندا مامەڵە بکەن و کۆتایی بە ناکۆکی نێوانیان بهێنن و هەوڵی چاککردنی ئەم ئەزموونە بدەن کە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکە لە داڕمان و  لە بارچوون.

هیوادارین ساڵی نوێ .. ساڵی بەختیاری و سەرفرازی گەلەکەمان بێت، بڕوای تەواومان بە گەلەکەمان هەیە کە دەتوانێت لەم قەیران و ئاستەنگە بە توانا لە بن نەهاتووەکانی خۆی سەرکەوتووبێت.

پیرۆزە

سپی میدیا



PM:04:52:31/12/2022