ناوبژیوانی کۆتایی مۆندیال رەوانەی خولی میسری کرا


 یەکێتی تۆپی پێی میسری ڕاسپاردنی تیپێکی ناوبژیوانی پۆڵەندی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکەی ئەلئەهلی و هەرەمەکان ڕاگەیاند، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە یاریگای قاهیرە ئەنجام بدرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی قۆناغی ١١ی خولی ناوخۆیی.

 یەکێتی تۆپی پێی میسر لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە یاریەکە لەلایەن سیمۆن مارچینیاک، ناوبژیوانی گۆڕەپانەکەوە سەرپەرشتی دەکرێن و لەلایەن ڕادۆسلاڤ سیکا و ئادەم میچال کۆپچیکەوە وەک یاریدەدەر هاوکاری دەکرێن.

 محەمەد مەعروف دەبێتە ناوبژیوانی چوارەم، لەگەڵ ئەویش تۆماس موسیال ناوبژیوانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی و بە یارمەتی تۆماس ماکنیاک.

 مارچینیاک توانی یاری کۆتایی مۆندیال لە قەتەر بەڕێوەببات، کە بە بردنەوەی ئەرجەنتین بەرامبەر فەرەنسا بە لێدانی سزا کۆتایی هات.

 فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمێکی ناوبژیوانی میسری بۆ یارییەکەی زەمالەک و ئەسوان دەستنیشانکراوە، کە لەهەمان خولدا بەڕێوەدەچێت.


PM:11:41:01/01/2023