بڕگەیەکی زۆر سەیر لە گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ئەلنەسری سعودیە هەیە


ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا یاریزانە پورتوگالییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بە پێداگری لەسەر دانانی بڕگەیەکی سەیر لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیدارەی ئەلنەسری سعودی، گرێداوە.

 ڕۆناڵدۆ بڕگەیەکی تایبەتی دانا کە ڕێگەی پێدەدات دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا ڕیزەکانی یانەی نەسر بەجێبهێڵێت لە ئەگەری ئەوەی بیەوێت هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یاریگاکانی ئەوروپا.

 ڕەنگە ڕۆناڵدۆ بیر لە گواستنەوەی بۆ یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بکاتەوە، ئەگەر ئەو تیپە سەرکەوتوو بێت لە سەرکەوتن بۆ خولی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.

 جێگای سەرنجە لە ئێستادا نیوکاسڵ پێگەیەکی داگیرکردووە کە وادەکات وەرزی داهاتوو بۆ چامپیۆنزلیگ سەربکەوێت.


PM:08:25:02/01/2023