کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی لە بارەی رێگاوبان و هاتوچۆوە لە بەفری ئەمشەو هۆشداریەک بڵاودەکاتەوە.
لەو ئاگاداریەکدا هاتووە " کۆنتڕۆڵی ھاتوچۆی سلێمانی ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە پێناو سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیان، ھەردوو رێگەی دۆڵەمیران بۆسەر شاخی گۆیژەو رێگەی چاڤی لاند بۆ گۆیژە بەھۆی بەفربارینەوە بەربەستکراوە".
هەروەها دەشڵێت " داواکارین ھیچ کەسێک بە مەبەستی چونە سەر شاخی گۆیژە ڕوو لەو ناوچانە نەکات ".
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممەوە شەپۆلێکی باران و سەرما ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی گرتۆتەوەو لە باکوری سلێمانی بەرزاییەکانی ئەزمەر و گۆیژە لە بەفردا سپی بوون.