بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە ژن و پیاوێك سوتان


لە ناحیەی شوان ژن و پیاوێك بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە سوتان و چارەنووسی ژنەكەش ناجێگیرە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەناحیەی شوانی سەر بە شاری كەركوك بەهۆی گڕگرتنی سۆباوە ژن و پیاوێك كە هاوسەری یەكتربوون بەناوەكانی (گ ، ك ، ش) تەمەن 30 ساڵ و (ب ، ئـ ، ج) تەمەن 20 ساڵ سوتان.

هەر بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا ئەو دوو هاوسەرە رەوانەی نەخۆشخانە كراون بۆ چارەسەر و باری تەندروستی ژنەكە ناجێگیرە.




PM:10:31:05/01/2023