پەرواز حسێن لە نوێترین پۆستیدا چی دەڵێت؟؟

گۆرانیبێژی باشووری کوردستان پەرواز حسێن نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت" له تەمەنێکی زۆر بچوک زۆر شتم بینی کە نەدەبوو بیبینم". 

پەرواز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام نوێترین وێکانی بڵاویکردەوە و لە پۆستێکدا دەڵێت" له تەمەنێکی زۆر بچوک زۆر شتم بینی کە نەدەبوو بیبینم، چونکە هەتا ئێستاش هەر منداڵم، ئیدی بەو دڵە بچوکەم ئەو خەمە گەورانە هەڵگرێ دیارە زۆر بە قوەتم، بەڵام لە ڕاستی بەقوەت نیم، هەر بەڕاستمە بەقوەت نیم، چونکە دڵێکی میهرەبانم هەیە دڵێکی ناسکم هەیە".

دەشڵێت" دڵ ڕەقەکان و بێ دڵەکان بەقوەتن من نا، بەردەوامم بۆ ژیان، چونکە ژیان بەردەوامە، یاسای ژیانیش بەقوەت و بەردەوامیە، بەڵام لەبەر ژيان له مەودوا زۆر زۆر به قوەت دەبم". 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە، کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.


PM:01:14:06/01/2023