راهێنەری عێراق هۆکاری بردنەوە لە سعودیە ئاشکرادەکات



ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، جیسوس کاساس، دوای ئەوەی 2-0لە سعودیەیان بردەوە لە جامی کەنداوی ٢٥ ستایشی یاریزانەکانی کرد.

 کاساس وتی:" دەستخۆشی لە یاریزانان دەکەم بۆ هەوڵە گەورەکانی ئەمڕۆ و ئەمە تەنها یەک یاریە و دەبێت کار بۆ یاری داهاتوو بکەین.

  لە وەڵامی لێدوانەکەی ڕاهێنەری سعودیەدا کە دەڵێت "ئەگەر کەشوهەوا تەواو بێت، هەڵبژاردەی عێراق بە شێوازی خۆی لێمان ناباتەوە  وتی:" جارێکی دیکە یەکتر دەبینینەوە و دەبینین کێ سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت بە یاریزانەکانمانم وت نابێت هیچ هەڵەیەک بکرێت، دەبێت ڕاستەوخۆ بەرەو پێشەوە یاری بکەین، هەروەها دەبێت تۆپی جێگیر بەکاربهێنرێت.

 لە کۆتایدا وتی:" یارییەکە بە شێوازی یاریکردنی تایبەت بە هۆی یاریگا دیاری کرابوو ئێمە شێوازی یاریکردنمان گۆڕی ڕاست پێش دەستپێکردنی یارییەکە بەهۆی یاریگا و ناچار بووین لەگەڵیدا بگونجێنین.


PM:10:29:09/01/2023