لە ئێران ١٠٩ خۆپیشاندەر مەترسی سزای لە سێدارەدانیان لەسەرە

لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تائێستا زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٩ خۆپیشاندەریش مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە. 

پێگەی ھەواڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند" ٥١٩ کەس لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە کە ٧٠ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە". 

هەروەها ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی ٢٠ هەزار کەسیش دەستگیرکراون کە ئەگەری سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر ١٠٩ کەس لەو دەستگیرکراواندا هەیە. 


AM:10:24:10/01/2023