سبەی لە پێنجوێن خۆپیشاندانە


بڕیارە سبەی چوارشەممە بەشێك لە هاوڵاتیان و چالاكوانانی پێنجوێن دژی كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی لە 24 كاتژمێرەوە بۆ 20 كاتژمێر گردبونەوەی ناڕەزایی ئەنجام بدەن.

بەشێك لە چالاكوانانی پێنجوێن لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاندووە، بەهۆی كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا و نەبوونی سووتەمەنییەوە، سبەینێ خۆپیشاندان ساز دەكەن و داوای چارەسەری كێشەكانیان دەكەن.

قەزای پێنجوێن دەكەوێتە سنوری نێوان پارێزگای سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچەیەكی بازرگانییە. 



PM:08:37:10/01/2023