خۆپیشاندەرانی قەزای پێنجوێن بۆ دووەم رۆژ لە خۆپیشاندان بەردەوامن و رێگەی هەردوو مەرزی باشماخ و سەیرانبەنیان گرت.
ئەمڕۆش جارێكی دیكە بەشێك لە هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دەستی پێكردووە و بەو هۆیەشەوە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و مەرزی سەیرانبەن گیراوە و هیچ جۆرە بازرگانییەكی تێدا ناكرێت.
هاوڵاتیانی پێنجوێن جەخت لە داواكانیان دەكەنەوە ئەوانیش كارەبای هەمیشەیی كە ئێستا پێنج كاتژمێریان كەمكراوەتەوە و دابینكردنی سووتەمەنی، جێبەجێكردنی پڕۆژە و دامەزراندن، چونكە بەوتەی خۆیان، تەنانەت بۆ حەماڵیش دەبێت لە مەرزەكان پشتگیری بەرپرسان هەبێت.