سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ ئۆردۆغان: تۆ كۆتاییت هاتووە


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێكی ئاراستەی رەحەب تەیب ئۆردوغان، سەرۆكی توركی كرد و پێی دەلَيَت "تۆ كۆتایت هاتووە ".

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانی ئیدرنەوە پەیامێكی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا كرد و رایگەیاند، هەموان كۆكن لەسەر ئەوەی دەبێت "ڕزگارمان بێت لەم دەسەڵاتە چەوسێنەرە، بۆ ئەو گۆڕانكارییەش خەڵك بڕیاری خۆی داوە، ئەم بابەتە كۆتایی هاتوە."

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەكردووە "مشتومڕەكانی ڕۆژانی كۆتایی دیاری دەكەن كە كام بژاردە لەبەردەمماندا لەسەر دەنگدانەكە دیاری دەكەین، بەڵام تاكە شتێك كە لە ئێستادا دڵنیایین ئەوەیە كە هەمومان ڕزگارمان دەبێت لەم دەسەڵاتە چەوسێنەرە و كەسیش ناتوانێت ئەوە بگۆڕێت، ئەگەریش تۆ دەپرسیت بۆ؟ دەڵێم چونكە خەڵك بڕیاری خۆی داوە، ئەم بابەتە كۆتایی هاتوە.".

پەیامەكەی دەمیرتاش لە كاتێكدایە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە توركیا بەڕێوە بچێت و ئەردۆغانیش بەنیازی خۆكاندیدكردنەوەیە.



PM:03:13:12/01/2023