"حکومەتی هەرێم بەردەوام بووە لە هەڕەشەکردن لەسەر مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ"

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رایدەگەیەنێت" حکومەتی هەرێم لە ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە هەڕەشەکردن لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ". لە بەرامبەردا رێکخەری راسپاردە نێودەڵەتییەکانی هەرێم دەڵێت" حکومەتی هەرێم نمونەیەکی سەرکەوتووە بۆ دیموکراسی و بەرجەستەکردنی بەها دیموکراتییەکان". 

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ - هیومان ڕایتس وۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و پەیوەست بە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات" لە ساڵی ٢٠٢٢ دەسەڵاتدارانی کوردی بەشێوەیەکی ناڕوون یاسایان بەکارهێنا بۆ کردنە ئامانجی ڕەخنەگران لەبەر دەربڕینی بیروڕای خۆیان و ڕەخنەگرتن لەو پرسانەی کە ناڕازین لێیان". 

ڕیکخراوەکە دەشڵێت" سەرەڕای راگەیاندنی پلانێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مافی مرۆڤ، حکومەتی هەرێم ژمارەیەک یاسا کە ناوەڕۆکەکەیان ڕوون نییە، لە دژی رەخنەگرانی بەکاریهێناون کە بۆچوون و رای خۆیان بەرامبەر حکومەت خستوەتەڕوو، هەروەها لە ئابی ساڵی رابردودا بەهۆی داواکردنی خۆپیشاندانێکەوە، دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکرد".

پێشتریش دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (کاربەڕێکەڕ) ڕایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان نمونەیەکی سەرکەوتووە بۆ دیموکراسی و بەرجەستەکردنی بەها دیموکراتییەکان لەوانەش مافی ئازادی رادەربڕین". 


PM:10:28:12/01/2023