بەبۆنەی یاری کۆتایی خوولی کەنداوەوە لە بەسرە کرایە پشوو


سبەی پێنج شەممە بە بۆنەی یاری کۆتایی جامی کەنداوەوە، لە پارێگزگای بەسرە کرایە پشووی فەرمی،

لە راگەیەندراوێکدا، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە بڕیاری دا سبەینێ پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگای بەسرە بە بۆنەی یاری کۆتایی جامی کەنداوی ٢٥ پشووی فەرمیی بێت.

لەو راگەیاندنەدا هاتووە" ئەو پشووە بەڕێوەبەرایەتیە ئەمنی و تەندروستییەکان، ناگرێتەوە کە خزمەتگوازری پێشکەشی هاوڵاتیان دەکەن".
سبەی یاری کۆتایی جامی کەنداوی ٢٥ کە لە نێوان عێراق و عومان ئەنجام دەدرێت.

لە رێکەوتی ١٩ی کانوونی یەکەم خوولی ٢٥ـەم جامی کەنداوی عەرەبی دەستی پێکردووەو ماگێک دەخایەنێت و سبەی کۆتا یارییە.



PM:06:04:18/01/2023