بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە له ناحیهى تهكیهى كاكهمهند له سنورى قەزای چهمچهماڵ، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە ژنێك بریندار بوو.
شەریف ڕەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند" لە ماڵێکی شارەدێی تەکییە ژنیک ویستویەتی غازی ماڵەکە دابگیرسێنێت، بەهۆی ئەوەی پێشووتر غازەکە لێیچووە ئاگری گرتووە".
ئاماژەى بەوەشکرد، ژنەکە بەشێک لە جەستەی سووتاوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.