عێراق چوارەم جامی کەنداوی بردەوە


هەڵبژاردەی عێراق تاجی جامی کەنداوی بە دەستهێنا بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا،ئەمەش دوای بردنەوەی بەسەر عومان، بە ئەنجامی 3-2، دوای درێژکردنەوەی کاتی زیادە، کەئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یاری کۆتایی کە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە بەڕێوەچوو .

 سێ گۆڵی عێراقییەکان لە خولەکەکانی 24 و 116 و 122دا واژۆی ئیبراهیم بایش و ئەمجەد عەتوان و مەناف یونس تۆمارکرا.

 سەبارەت بە دووانەی عومان، لە دوو خولەکدا (90 + 6) و 120 واژۆی سەڵاح ئەلیەحیا و عومەر محەمەدی هەڵگرتبوو.

 ئەم بردنەوە یەکەمجارە لە مێژووی عێراقدا بە سەرکردایەتی ڕاهێنەرێکی بیانی،  کاساسی ئیسپانی، دوای تاج بردنەوەی شێرەکانی میزۆپۆتامیا لە چاپەکانی ١٩٧٩ و ١٩٨٤ و ١٩٨٨.

 


PM:11:16:19/01/2023