سکۆلاری:ئینریکی بۆ بەرازیل نابێت،ئەم راهێنەرە گونجاوە


سپی،سپۆرت

 لویس فیلیپی سکۆلاری ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل لێدوانێکی لەسەر کاندیدکردنی لویس ئێنریکی ئیسپانی بۆ ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەرازیل دا لە ماوەی داهاتوودا.

 سکۆلاری وتی: ئێنریکی چی بردەوە، دەبێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات ، زۆر باشە، بەڵام هەموو شتێکی لەدەستدا، ئاستێکی باش مانای چییە؟ لەکاتێکدا مۆرینیۆ هەموو شتێکی بردەوەتەوەو ئەو هیچ".

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بتوانم تیپەکانی تر (لە کیشوەرە جیاوازەکانەوە) ڕاهێنان پێبکەم، بۆچی ئەوانیش ناتوانن ئەوە بکەن؟ ئەگەر کوالیتییان هەبێت، دەتوانن ببنە ڕاهێنەر بۆ ئێمە، بەڵام ئەوەی من پێموایە ئەوەیە کە دامەزراندنی ڕاهێنەر ئاسانترە لە ئەمریکای باشوورەوە نەک ڕاهێنەرێکی ئەوروپی بکڕیت و بیهێبیت بۆ ئەو کیشوەرە".


PM:06:00:22/01/2023