فیدراسیۆنی ئیسپانیا پێش یاری دێربی مەدرید پاڵپشتی ڤینیسیۆس دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و پشتگیری لە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی کرد، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، دوای ئەو هەڵسوکەوتەی هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێش یاریی دێربی داهاتووی نێوان هەردوو یانە.

 هاندەرانی ئەتلەتیکۆ لافیتەیەکیان داناوەو نوسیویانە ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕقی لە ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە، بووکەڵەیەکی هەڵواسراو کە درێسی ڤینیسیۆسی لەسەر بوو دانراوەو سوکایەتیان پێکردووە.

 ئەو بەیاننامەیەی فیدراسیۆنی ئیسپانیا بەم شێوەیە هات:

 "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم شتە قبوڵنەکراوانە دەکەین کە بەسەر ڤینیسیۆسدا دێت، کە تاوانێکی ڕق لێبوونەوە پێکدەهێنن."

 فیدراسیۆنی ئیسپانیا زیادی کرد: ئێمە وەک داواکارێکی تایبەت بەشداری دەکەین لە هەر حاڵەتێکدا کە لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە بەرگە نەگیراوە بکرێتەوە.”


PM:06:36:26/01/2023