فەڕەنسا و عێراق لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن


فەرەنسا و عێرق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی واژۆكرد.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەنێوان سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق و سەرۆكی دەزگای دژە گەندەڵی فەرەنسا واژۆكراوە.

راەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەداوە، یاداشتنامەكە كۆمەڵێك بڕگەی تایبەت بە هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و فەڕەنسا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی گەندەڵی و سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی لە خۆگرتووە.

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە یاداشتەكەدا باس لە وەرگرتنەوەی پارەی دزراو و قاچاخی عێراقی لە فەڕەنسا پێش و لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە كراوە و لە یاداشتنامەكەدا رێككەوتوون هەردوولا ئەو كەسانە رادەستی یەكدی بكەن كە تێوەگلاون لە دۆسیەكانی گەندەڵی سپیكردنەوەی پارە.



PM:04:56:27/01/2023