ئەمڕۆ هەینی لە قاهیرەی پایتەختی میسر ڕەجائی فاید نووسەری دیاری میسری و سەرۆکی ناوەندی میسری بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عیراق، ڕەجائی فاید کەسایەتی دیاری میسری و بەرپرسی ناوەندی میسری بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی ئەمڕۆ لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە تەمەنی (٨٠) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕەجائی فاید یەکێکە لەو کەسە دیارانەی ژیانی خۆی بە لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی کورد و باسکردنی لە میسر و جیهانی عەرەبی بەسەر بردووە.
لە ساڵی ١٩٤٣ لە پارێزگای تەنتای میسر لە دایکبووە، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی میسری بووە، سەرۆکی سەنتەری میسری بۆ لێکۆڵینەوەی کوردە و ئەندامی ئەنجومەنی میسری بۆ کاروباری دەرەوە بووە، له ساڵانی نێوان ١٩٧٩ تا ١٩٨٨ لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری هەولێر ژیاوە.
ناوبراو چهندین بڵاوكراوهی لهبارهی تاوانهكانی كیمیابارانكردنی ههڵهبجه و تاوانی شاڵاوهكانی ئهنفال ههیه.