منداڵێکی بێ ناو لهژێر گهرما و لهکاتی سهرهمهرگدا دوو ههفته بهر لهئێستا لهلایهن شهرڤانانی یهکینهکانی پاراستنی گهلهوه لهچیای شهنگال دۆزرایەوە، پاشان رهوانهی شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانیان کراو خرایه ژێر چاودێری پزیشکهوه، دوو رۆژ لهمهوبهر کۆچی دوایی کرد، پهیامنێری کهناڵی BBC له راپۆرتێکدا دهلێت نازانین چ ناوێک لهسهر گۆڕهکهی بنوسرێت؟.
ئهمه دهقی نووسینهکهی پهیامنێرهکهی BBC
پەیامێک لە ژیارگوڵەوە( پەیامنێری بەشی فارسی ڕادیۆی BBC):
کەس نازانێت لەسەر کێڵی قەبرەکەی چی بنووسێت. کەس ناوی ئەوی نەدەزانی، بە بێدەنگی لە نەخۆشخانەیەک لە سوریا ماڵئاوایی لە دنیا کرد، ئەو دنیایەی کە ڕووناکی لێ داگیرکرد. ئەو چەندین کاژێر لەوانەشە چەندین ڕۆژ لە ژێر گەرمای خۆرەتاوی هاویندا لە نێو خاک و خۆڵی بیاباندا بەسەر بردبوو، یەکێ لە گریلاکانی PKK دەیگوت" لە نێو گڕی ئەو دۆزەخەی داعش هەڵیگیرساندبوو تەنانەت دایکیش منداڵەکەی خۆی لەبیر دەکرد" کەس چارەنووسی دایک و باوکئ ئەو منداڵەی نەدەزانی، ئەوە دەزانرا تەنها ئەوەبوو ، کە منداڵەکە کوڕی یەکێ لە ئاوارە ئیزدییەکان بوو، هێزەکانی YPG ئەویان بەتەنها لە چیاکەدا دۆزیبووەوە. کەس نەیدەزانی دایک و باوکی چییان بەسەر هاتووە. ئایا خۆیان دەربازبوون و منداڵەکەیان جێ هێشتبوو؟ کوژرابوون یاخود بەدیل گیرابوون؟ پێش سی هەفتە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بەو ئاوارە ئیزدییانەی، کە بۆ چیای شەنگال پەنایان بردبوو، لەگەڵ گروپێکی BBC بۆ کوردستانی سوریا ڕۆیشتین، ئەو بەتەنێ، بەبێ کەس، لە بێدەنگییەکی دڵتەزێن و پرسیارورووژێنەردا لە سووچیکی نەخۆشخانەی دیرێک کەوتبوو. برینپێچەکان دەیانگوت نە دەگری نەهاوار دەکات.
چەندین کاژێر لەژێر گەرمای خۆرەتاودا مابووەوە و تینی تیشکی خۆرەکە گلێنەکانی وشکەوە کردبوو و کاریگەری کوشندەی لەسەر ئەندامەکانی جەستەی دانابوو.لەپاش بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە سەدان پەیاممان لە مرۆڤگەلی بیروباوەڕ جیاوازەوە لەسەرتاسەری جیهانەوە بەمەبەستی هاریکاری پێ گەیشت، کەسانی بیانی بوون و دەیانویست وەکو منداڵی خۆیان هەڵیگرنەوە. دەتوانن ڕاپۆرتەکە لەو لینکەی خوارەوەدا ببینن. BBC چاوساغێکی خۆی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو منداڵە بۆ کوردستانی سوریا نارد. کەچی ئیمڕۆ ئاگادارکراینەوە، کە ئەو منداڵە ماڵئاوایی لە دنیا کردووە.
ئەو منداڵەی بوو بە سیمبولی دەیان هەزار منداڵی ستەملێکراوی سوریا و عێراق، ئەو منداڵە لە جیاتی ئامێزی گەرمی خێزان و باخچەی ساوایان لە گۆڕستان نێژرا. بەسەرهاتی ئەم منداڵە نەناسراوە چیرۆکی هەزاران منداڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
وهرگێران: رووناک شوانی