بەپەلە.. پێشمەرگە و سوپای عێراق بەرەو ئامرلی لەپێشڕەویدان

‌سوپای عێراق
ئەمرۆهێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق بەرەو شارۆچكەی ئامرلی پێشڕەوی كردوە كە شارۆچەكەیەكە لە خواروی خورماتوو و لەسەرەتای هێرشی چەكدارانی داعش لەگەمارۆی ئەو چەكدارانەیە.

ئەمرۆ هێزێكی سوپای عێراق لە زنجیرە چیای حەمرینەوە بەرەو شارۆچكەی ئامرلی پێشڕەوییان دەست پێكرد‌و لە ئامرلی نزیك دەبنەوە.
مەلا كەریم شكور، بەرپرسی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كورستان بە سپی میدیای راگەیاند: ئەمرۆ فیرقەی 5ی زرێپۆشی عێراق لە زنجیرە چیای حەمرینەوە بەرەو شارۆچكەی ئامرلی پێشڕەوییان دەستپێكرد‌و لە ئێستادا بەرزترین لوتكەی ئەو زنجیرە چیایەیان بەناوی "ئینجانە" كۆنترۆڵ كردوە‌و بەرەو ئامرلی لەپێشڕەویدان.

بەرپرسی بازنەی حەمرینی یەكێتی لە خورماتوو وتیشی: لەنێوان خورماتوو‌ و كفریش هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق بە ئاراستەی ئامرلی لە پێشڕەویدایە و توانیویانە گوندی "سەلام" کۆنترۆڵ بکەن.



PM:02:06:30/08/2014