شاسوار عەبدولواحید نۆژەنی نەخۆشخانەی دەربەندیخان دەکاتەوە


سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند" وەک وەڵامێک بۆ خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان کە دوێنێ شەو داوایان لێکردم بە دەم بەشێک لە داواکاری خۆپیشاندەرانەوە بچم، بریاڕمدا بە نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری ئەو شارە".

لە پۆستێکدا، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت " بۆ ماوەی چەندین ساڵە خەڵکی دەربەندیخان هۆڵی نەشتەرگەریان نییە و ئەگەر کەسێک لە دەربەندیخان نەخۆش بێت، یاخود خاتوونێک منداڵی ببێت ئەوا دەبێت بە ئۆتۆمبێل بیبەن بۆ سلێمانی، ئەمەش ئەوپەری بێرێزی حکومەتی هەرێمە بەرامبەر بە خەڵکی ئەو شارە دەیکات".

لە نوووسینکەی شاسوار عەبدولواحید، هاتووە " ئەگەر حکومەتی ماوە بەسەرچوی هەرێم داوای خۆپیشاندەران و خەڵکی ئەو شارەی پێ جێبەجێ ناکرێت، ئەوا با کورسی حکومەت جێبهێڵێت بۆ ئێمە و بزانێت لە ماوەی یەک مانگدا داواکانیان جێبەجێ دەکەین یان نا؟ بەڕاستی شەرمە حکومەت و دەسەڵات وەک ئێمە نەچێت بە دەم داوای خەڵکەوە، لە کاتیکدا ئێمە نە حکومەت و نە سەروەتی وڵاتمان لەبەردەستدایە".

سەرۆکی نەوەی نوێ داوا لە خەڵکی دەربەندیخان دەکات بەردەوام بن لە خۆپیشاندان تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت. هیچ شتێک ساردیان نەکاتەوە.



PM:09:47:04/02/2023