بەفرو بارانبارین بەردەوام دەبێت، خۆڵبارینیش دەستپێدەکات


ئەمرۆ و سبەی دوو شەممە باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت، هاوکات شەپۆلێکی خۆڵبارینیش لە سبەی دوو شەممەوە ئاسمانی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی ئەم بەیانییە لە نووسینێکدا رایگەیاند" لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی دووشەمە ٦-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەدرێژای کاتەکان ھەوری تەواو ئەبێت و لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەفر و بارانبارینی بەردەوام ئەبێت".

دەربارەی ناوچەکانی تر دەڵێت" لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم تەنھا ئاسمان ھەوراوی ئەبێت ، پلەکانی گەرما سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەزۆربەی کاتەکاندا نیمچە بەھێز چالاک ئەبێت بەخێرای ٢٠ تا ٤٥ کیلۆمەتر زیاتر".

ئاراز جەبار دەشڵێت" لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە ھەر بەھۆی چالاکی باوە لەکاتەکانی سبەی ئێوارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانمان دەگرێتەوە بەتایبەت چڕی خۆڵبارینەکە لەکاتەکانی شەودا لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر زیاتر ئەبێت و نیوەرۆی رۆژی سێشەمە ٧-٢-٢٠٢٣ کۆتای پێدێت" .

 هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بەدەستپێکردنەوەی باران سبەی کاتەکانی شەو بارانی پچر پچر و رێژە مامناوەند لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین دەستپێدەکاتەوە و لەگەڵ بەردەوامی بارانبارین لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و لەناوچە شاخاویەکانی سنوری دھۆک و ھەولێر رێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و ھەندێک کات لێزمە باران و ھەورە بروسکە چالاک .



AM:09:14:05/02/2023