ئاماری نوێی تەندروستی سوریا ژمارەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی رۆژئاوای کوردستان و سوریا بەرزبوەوە بۆ هەزارو ٥٥١ هاوڵاتی.
بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، کە لە لایەن بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی سوریاوە بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ٨١٢ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٤٤٩ کەسیش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ کەسیش برینداربوون.
ئەو ناوچانەی رۆژئاوای کوردستان و سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیاو هێزە ئیسلامیە هاوپەیمانەکانیدایە ٧٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١٠٠ کەسیش برینداربوون.
بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە ٧ ی شوبات بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٤ بەپلەی رێختەر کە چەقەکەی شاری مەڕەشی باکووری کوردستان بوو، جگە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، شارەکانی حەلەب، حەمما، تەرسوس و لازقیەی سوریاشی گرتەوە و بە هەزاران باڵەخانە و خانوو ڕووخان.