كوردستان نزیكەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكیان رەوانەی توركیا و سوریا كردووە


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا نزیكەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكیان رەوانەی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەی توركیا و سوریا كردووە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی توركیا لە رێگەی كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی داوای لێكردن دەرمان و پێداویستی تەندروستی زیاتر پێشكەش بە وڵاتەكە بكەن، چونكە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی توركیا پێویستیان بە چارەسەری تەندروستی هەیە.

وەزیری تەندروستی روونیكردەوە، تائێستا نزیكەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكییان بۆ زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكە رەوانە كردووە، هاوكات دەزگای خێرخوازی بارزانیش پێداویستی زۆری پزیشكی رەوانە كردووە و بەشێكی دیكەشی ئامادە كردووە.



PM:04:12:09/02/2023