لە چەند دوکان و باڵەخانەیەکی هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە چەند باڵەخانە و دوکانێکی هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی (٦٠) مەتری پارێزگای هەولێر ئاگرێکی گەورە لە چەند باڵەخانە و دووکانێک  کەوتەوە. 

بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنەکە کەوتووە و تائێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ڕانەگەیەندراوە. 


AM:08:51:11/02/2023