لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بە هەمان نرخی بانكی ناوەندی دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" گەشتیاران دەتوانن لە رێگەی لقی سلێمانی RTی بانکەوە بڕی حەوت هەزار دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار بۆ هەر دۆلارێک سوودمەندبن لەم کارئاسانییە". 

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" دوای وەرگرتنی رەزامەندی بانکی ناوەندی بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر، دوێنێ بڕیارەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر چووە بواری جێبەجێکرنەوە و ئەمڕۆش رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فرۆکەخانەی سلێمانی تەواوکرا".

دەشڵێت" گەشتیاران ئەتوانن لە رێگەی لقی سلێمانی RTی بانکەوە بەپێی مەرجەکانی بانکی ناوەندی تا بڕی حەوت هەزار دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار بۆ هەر دۆلارێک سوودمەندبن لەم کارئاسانییە، کە کاریگەرییەکی گرنگی دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و دابینکردنی بەشێک لە داخوازی هاولاتیان بۆ کڕینی دۆلار". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە جگە لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل-یش جێبەجێدەکرێت. 


AM:11:23:14/02/2023