بەپەلە: سووپای عێراق گەیشتە ئامرلی

سەرچاوەیەک لە ‌هێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند کە سووپای عێراق گەیشتنە ئامرلی.

ئەو سەرچاوەیە وتی"  ئەو سووپایەی دوو رۆژە لە شاخی حەمرینەوە بەردەوامە لەهێرشکردن بەئاراستەی ئامرلی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ناو شارەکە".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد لە قۆڵی خورماتوو – کفریشەوە پێشمەرگە لە پێشرەویدایەو ئەویش لەو قٶڵەوە پاش گرتنی گوندی سەلام نزیکبۆتەوە لە شارۆچکەکە.

ئامرلی شارۆچکەیەکە دەکەوێت باشوری رۆژئاوایی  خورماتوو نزیکەی ٥٠ هەزار کەسی تورکمانی شیعە تیایدا دەژین، لە ١٠ حوزەیرانەوە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گەمارۆدراون و چەندان هێرشیان کراوەتە سەر، بەڵام تا ئەمرۆ کە وا ئازاد دەکرێن چەکدارانی داعش نەینانتوانی کۆنترۆڵی ئەو شارۆچکەیە بکەن.



PM:01:10:31/08/2014