لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی داعشدا ئەفسەرێك و دوو سەربازی عێراقی كوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنیەكان و چەكدارانی داعش لە سنوری قەزای تارمیە سێ كەس لە هێزە ئەمنیەكان كوژراون. 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویژکردەوە" هێزێكی لیوای مغاویری سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لەسەر بنەمای زانیاری ورد، هێرشیان كردە سەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە قەزای تارمیە لە باكوری بەغدا".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه‌" یه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، له‌ ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌رباز گیانیان لەدەستدا و ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ش برینداربووه‌".


PM:06:42:16/02/2023