له پارێزگای دیوانیه سەقفی خانوویەک داڕما و پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێک لە ژێر داروپەردووی سەقفی خانوویەکی ڕووخاو لە گەڕەکێکی پارێزگای دیوانییە دەرهێنران. 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێک لە ژێر داروپەردووی سەقفی خانوویەکی ڕووخاودا لە گەڕەکی وەحدە لە پارێزگای دیوانیە دەرهێنراونەتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکەدا باس لەوەش دەکات، تیمەکانی فریاگوزاری بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیانکردووە بە لابردنی داروپەردوو و لابردنی تەرمەکان، لە ئێستاشدا تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادی دیوانیە کراون. 


AM:09:59:18/02/2023