بە هاوکاری کورد سەرکردەیەکی داعش دەستگیرکرا


بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ ی شوبات فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری داعشی بە هاوکاری شه‌ڕڤانانی (هه‌سه‌ده‌) لە سوریا ئاشکرا کرد.

لە راگەیاندنێکدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەو بەرپرسەی داعش دەستی هەبوە لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و دروستکردنی ئامێری تەقەمەنی.

هێزەکانی ئەمەریکا " بە بڕبڕەی پشتی داعشی " ناوزەد کردووە.
ناوە سەرکردەکەی داعش بە (حەمزە ئەلحومسی) ناسراوە، وەک راگەیاندنی هێزەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ دەکەن.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " هیچ کوژراو و بریندارێک لەنێو هاوڵاتی مەدەنی یان سەربازانی ئەمریکی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نییە.

هێرشەکە بە هەلیکۆپتەر و بە بەشداری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامدراوە.

هەر ئەم بەیانییەش سەرکردەی هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش لە دێرزور رووبەڕووی هێرشی مووشەکەی بوەوە.



AM:09:30:19/02/2023