دادگای لێکٶڵینەوەی ئاسایشی هەولێر: یەکێتی دوو هاوسەرۆکی هەیە

دادگای لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی هەولێر لەسەر کێشەی سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠ی شوبات نوسراوێک ئاراستەی یەکێتی دەکات و دەڵێت" لە کۆنگرەی چوارەمینی یەکێتی پەسەندکراوە ئەم حیزبە دوو هاوسەرۆکی هەیە هەریەک لە، بافڵ جەلال حسام الدین و لاهور جەنگی بورهان".

ئەو نوسراوە فەرمییە کە دانەیەکی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، رۆژی ٢٠ ی شوبات لە ئەنجومەنی دادوەری – سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر- دادگای لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی هەولێر بەناوی زانیاریەوە ئاراستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردووە، لەسەرەتاد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو کتابە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ئاراستەی داداگی لیکٶڵینەوەی ئاسایشی هەولێر کراوەو، ئەوانیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە یەکێتی دوو هاوسەرۆکی هەیە.

دووەمجارە دادگای هەلێر جەخت لەسەر پرسی دوو هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی دەکاتەوە لەماوەی ئەم دوو مانگەدا.

ئەم بەڵگەنامەیە لە کاتێکدایە پەیوەندیەکانی یەکێتی و پارتی لە خراپترین دۆخدایە، دوو رۆژە هەندێک دەنگوباسی نا فەرمی باس لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوولا دەکرێت، بەلآم ئەمڕۆ جارێکی تر ئەم بڕیارەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێری بەسەردا هات.

بەڵگەنامەکە..    



PM:07:18:20/02/2023