لە بەندیخانەی ئورمیە سێ بەندکراو لە سێدارە دران

سزای سێدارەی سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ سێشەممە سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی جەزمی، وەحید بەیزایی و ئەمیر عەلی بایرەمی، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمییە جێبەجێ کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ بەندکراوە چەند ساڵ پێش لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستگیرکراون و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

تائێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو سێ بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە تایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بڵاونەکراوەتەوە.


PM:01:20:21/02/2023