ئەنجومەنی دادوەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە بەرژوەندی بافڵ تاڵەبانی بڕیاری دەرکرد

لە کەیسی سەرۆکایەتی یەکێتی، کە یەک کەسە، یان سیستەمی هاوسەرۆکایەتییە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق جارێکی تر لە بەرژوەندی بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداو، پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگیش تانە لە بڕیارەکە دەدەنەوە. 

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایانگەیاند" ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی ( لاهور جەنگی) دەرکرد  بەوەی بافڵ جەلال حسام الدین، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و تەواوی رێکارەکان یاسایین."

ئە وتیمە جەخت دەکەنەوە "بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرچووە و بڕیارەکە بە هیچ جۆرێک شیاوی تانەلێدان نییە".

هەر ئەمڕۆ تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی تانە لە بڕیارەکە دەدەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دەبێت " دادگا بڕیار لەو کەیسە بدات، نەک کۆمسیۆنی هەڵبژاردن".

دوێنێش دادگای لێکۆڵینەوە ئاسایش هەولێر لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی کردبوو، جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە بەپێی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، ئەو حیزبە سیستەمی هاوسەرۆکی هەیە و لە کۆنگرە بڕیاری لەسەر داوە..
-



PM:04:30:21/02/2023