بوومەلەرزەیەکی بەهێز تاجیکستانی هەژاند

ڕوانگەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە ٦.٨ پلەی رێختەر لە ڕۆژهەڵاتی تاجیکستان دەدات.

بەپێی ئەو روانگەیە بوومەلەرزەکە لە نزیکەی کاتژمێر ٥:٣٧ بەیانی بووە لە قووڵایی نزیکەی ٢٠،٥ کم ڕوویدا.

بەپێی ئامارەکانی سەنتەری بوومەلەرزەی چین، بوومەلەرزەکە لە نزیک سنووری ناوچەی خۆبەڕێوەبەری جەنگوری لە باکووری ڕۆژئاوای چین ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان نەزنراوە.

سەرچاوە: AFP



AM:10:12:23/02/2023