ئەنچیلۆتی نهێنیەکی سەیری ڤینسیۆس و دایکو باوکی ئاشکرا دەکات

‏کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یەکەمجار نهێنیەک لەسەر ئەستێرەی یانەکەی ڤینسیۆس ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو یاریزانە راهێنانی زیاتر بە تۆپ دەکات.



ئەنچیلۆتی دەڵێت ڕاهێنەرانی جەستەیی یانەکە لەسەر ڤینیسیۆس دەڵێن "  ئەو یاریزانە دەگمەنە هەرگیز تووشی پێکان نابێت ، بەڵام لە سایەی دایک و باوکیدا جەستەیەکی سەرسوڕهێنەری هەیە. لێرەوە پیشەگەرییەکەی ، چونکە پێش یارییەکان و دوای یارییەکان و لە کاتی مەشقەکاندا بە باشی ئاگاداری خۆی دەبێت. زۆر سەرنجی لەسەر کارەکانی خۆیەتی ".


 ئەنچیلۆتی دەشڵێت :" زۆر کاردەکات ، زۆر نزیکەی هەموو ڕۆژێک دوای مەشقەکان 10-15 خولەک تەرخان دەکات بۆ لێدان لەسەر گۆڵ ئەوە ڕێک تەحەدای ئەوە ، بەردەوام بەم شێوەیە بەردەوام بێت ".



لەسەر یاریەکەی سبەی ئاتلەتیکۆمەدرید  ئەنچیلۆتی وتی:" ئێمە باشین،  سبەی ڕۆژێکی تایبەتە  ئەتلەتیکۆ شەڕ دەکات و هەوڵی بردنەوە دەدات هەر وەک ئێمە  یارییەکی جوان دەبێت، وەک جامی شای ئیسپانیا هەمووان گرنگی چامپیۆنزلیگ بۆ ئەم یانەیە دەزانن بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێمە شەڕ بۆ هەموو شتێک ناکەین، بە لالیگاشەوە هەموو وزەکانمان دەخەینە ناویەوە ".


PM:04:21:24/02/2023