بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەك لە شاری سەمسووری باكوری كوردستان روویدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئافادی توركیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥) پلەی رێختەر لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان لە قووڵای (٨.٥١) کیلۆمەتر تۆمار کرا. 

چەقی زەمینلەرزەکە شارۆچكەی سەرێگۆلان بووە و لە شارەكانی دەوروبەریشی هەستی پێكراوە.


AM:09:43:27/02/2023