ئۆفەرێکی گەورەی سعودیە بۆ مێسی ئاشکرا دەبێت

رۆژنامەنوس "خوان فۆنتێس " بڵاویکردەوە، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی، یاریزانی  یانەی پاریس سان جێرمان، ئۆفەرێکی گەورەی لە یانەی سعودیە، ئەلئیتیحادی سعودیە بۆ هاتووە، بۆ ئەوەی لە ماوەی وەرزی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکات.

 رۆژنامەنوسەکە ئاشکرایکردووە، یانە سعودییەکە ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو وەرز، لە بەرامبەردا بڕی 88 ملیۆن یۆرۆ، بۆ مێسی پێشکەش کردووە، لەبەرامبەر گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی ئیتیحاد جدە.

   ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە ئەمە ژمارەیەکی زۆرە و هێزی دارایی یانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات، بەڵام پێناچێت فیدراسیۆنەکە لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو بێت.  مێسی هێشتا حەزی لە یاریکردنە لە ئەوروپا.

 گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە بەنیازە بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە بمێنێتەوە.

 


PM:12:26:01/03/2023