وردەکاری خۆکوشتنی کچێکی تەمەن (٢٦) ساڵ لە کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک کچێک لەناو ماڵی خۆیاندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک کچێک لەناو ماڵی خۆیاندا لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". 

وتیشی" قوربانییەکە تەمەنی (٢٦) ساڵانە و تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی نەزانراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە". 

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگای کەرکوک چوار ژن هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 


PM:08:20:02/03/2023