لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەکی دیکە ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان ڕوویدا. 

دەستەی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا - ئافاد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" کاتژمێر (٥:٥٣) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥) پلەی ڕێختەر پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاندوو". 

دەستەی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، گوندی (دۆنگەل)ی سەر بە شارۆچکەی (دوانزەی شوبات) چەقی بوومەلەرزەکە بووە کە بە قووڵای (٦.٩٥) کیلۆمەتر تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارێکی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا، کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٥ هەزار کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا ژمارەی بریندارەکان زیاتر لە ١١٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. 


AM:09:09:03/03/2023