باندێكی پێنج كەسی دەستگیركران


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی كاری ساختەكاریی و بازرگانی بەچەكەوە باندێكی پێنج كەسی دەستگیركران. 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ھێزەكانی پۆلیس زانیاری پێویستیان لەسەر ژمارەیەك تۆمەتبار كۆكردەوە كە لەشێوەی بانددا پاسپۆرت و پێناس و چەند بەڵگەنامەیەكی تر ساختە دەكەن، ھەروەھا بازرگانی بەچەكەوە دەكەن، هێزەكن تونین ھەر پێنج تۆمەتبارەكە لەكاتی دروستكردنی بەڵگەنامەی ساختەو مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی چەك دەستگیربكەن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر شەش چەك لەجۆری دەمانچەو چەند بەڵگەنامەیەكدا كە تۆمەتباران ساختەیان كردبوو.



PM:03:42:03/03/2023