لە سلێمانی لە دایکبوونی ١٣٩ منداڵ لە یەک ڕۆژدا تۆمار دەکرێت

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا ١٣٩ حاڵەتی لەدایک بوون تۆمارکراوە". 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە" دوێنێ هەینی ٣ی ٣ی ٢٠٢٣ (١٣٩) منداڵی لەدایکبوون لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکانی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی نێرەکان (٧٣) منداڵ و ژمارەی مێینەکان (٦٦) منداڵ بووە کە زۆرینەیان لەدایکبوونی سروشتییان هەبووە. 


AM:09:44:04/03/2023