ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ" ئاشکرایکردووە، یاریزانی پورتوگالی یانەی ئەلنەسر، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، فڕۆکەیەکی پڕ لە هاوکاری بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی کارەساتەکەوە وێران بوون، ڕەوانەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە (لە سوریا و تورکیا) کردووە بە ئامانجی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە .
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە پورتوگالییە بە قووڵی کاریگەری لەسەر ئەو دیمەنە دڵتەزێنانە هەبووە کە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری بەجێهێشتووە، هەروەها کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی زۆرێک دروستکردووە.
ئەو فڕۆکە فریاگوزارییە کە لە لایەن ڕۆناڵدۆوە نێردراوە بریتی بووە لە چادر، خواردن، بالیف، قەرەوێڵە، بەتانی، خواردنی منداڵان، شیر و پێداویستیی پزیشکی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوەی ئەو یاریزانەی ئەلنەسر دەیکات، هانی کەسایەتییە وەرزشییەکانی تر دەدات لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا لاسایی بکەنەوە.