لە لێدوانێکیدا دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوڵ 7-0، تین هاگ راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد هۆکاری دۆڕانە قورسەکەی ئاشکرا کرد.
ئیریک تین هاگ وتی :" ئەمڕۆ هاندەرانمان بێهیوا کرد یاریزانەکانم بەپێی ئەو پلانەی کە دامانناوە یارییان نەکردووە هەر دۆڕانێک کاریگەری لەسەر ڕاهێنەر دەبێت، بەتایبەتی کاتێک بە لیڤەرپوول دەدۆڕێیت و هاندەران بێهیوا دەکەیت".
تێن هاگ وتیشی :" دەتوانیت بدۆڕێیت، بەڵام بەم شێوەیە نا گێمی دووەم یاریمان بە یاریزانی پیشەگەر نەدەکرد بینیم 11 یاریزان هۆشیان لەدەستدابوو".