لێدوانی پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە پشووی سبەینێ


هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو بارانبارینەی شاری سلێمانی گرتۆتەوە گرفت دروستبووە، بەڵام تائێستا دۆخەكە لەژێر كۆنتڕۆڵە و بۆ پشووی سبەینێش بڕیاریان نەداوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە (ئێن ئارتی) راگەیاندووە، بەهۆی باران بارینێكی زۆر لە كاتێكی كەم و گیرانی بەشێك لە مەهۆڵەكان لافاو لە سلێمانی دروستبووە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ئەگەر كاری پێویستیان نییە با لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە، بەڵام تائێستا لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاریان نەداوە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، چەند گەڕەكێكی سلێمانی سەری مەنهۆڵەكانیان گیراوە و لافاو لە گەڕەكەكاندا دروستبووە و تیمەكانیان سەرقاڵی پاككردنەوەی مەنهۆڵەكانن، بەڵام ترسی دروستبوونی لافاوی دیكە نییە و ئەوەشی هەیە بەهۆی گیرانی مەنهۆڵەكانەوەیە و لەژێر كۆنترۆڵدایە.



AM:12:17:09/03/2023